هۆشدارییەك لە بەرگری شارستانییەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی راگەیەندراوێكی، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بڵاوکردەوە و تیایدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و چەند رێنوێنییەكیش بۆ خۆپاراستن لە گەرما و رووداوی نەخوازراو بڵاودەكاتەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە:
بە مەبەستی خۆپارێزی لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا.
۱- پێویستە ئۆتۆمبێلەکان دوور بن لەو کەرەستانەی خوارەوە کە ئاماژەیان پێکراوە لەکاتی وەستاندا:
ٲ- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە.
ب- هەمـوو جۆرە چەرخێک ،
ج- بتڵی ئاو.
د- بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بە گشتی.
هـ-پێویستە پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە.
و – پڕنەکردنی تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی.
ز- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەرەوە، بەتایبەتی لە کاتی ڕێگا دوورەکان لە کاتی چوونەدەرەوە و گەشت.
۲- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی شلەمەنی لە لەشدا.
۳-ئاگاداربە لە بەر تیشکی خۆر سلندەر (بطڵی) غازی چێشت لێنان دانەنێیت.
٤-دڵنیابوون لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئەیرکۆندیشن با کارناکات تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان یەکێک لە ئەندامەکانی ئامادەبن.
٥- وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆی نەخرێتە سەری، و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک.
٦- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ٣ی پاش نیوەڕۆ.
۷- کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی باری قورسی سەر تۆڕەکانی کارەبا.
٨- پێویستە خاوەن مۆلیدەکان گەیەنەری کوالیتی بەرز دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکارنەهێنن.
۹- پاشماوەی دروێنەی بەروبوومی گەنم و جۆ نەسوتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندن دووبارە هەر کەسێ هەستێ بە سوتاندنی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسای دەبێتەوە.
۱۰- بەهەموو جۆرێک مەلەکردن لە ڕووبار و چەمەکان قەدەغەیە جگە مەلەوانگە ڕێگەپێدراوەکان.
۱۱- دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و ڕێنماییکردنی خاوەن مەلەوانگە بە ڕێنمایی و قووڵایی مەلەوانگە.
۱۲- بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر ، ڕاستترین ڕێکارە بۆ سەلامەتی پێستی مرۆڤ.
۱۳- هەوڵدان بۆ ئاودانی باخ و دارەکان بۆ پاراستنیان، هەروەها باشترکردنی کەشی دەوروبەری باخچەکان.
۱٤- کارپێکردنی چەندین نافورەی ئاو لە گۆڕەپان و پارکە گشتییە جیاوازەکان بۆ باشترکردنی کەش و هەوای گەرم.
۱٥- چاندنی زیاتری درەختی هەمیشە سەوز بۆ دابینکردنی سێبەری گونجاو، هەروەها بۆ نەرمکردنی بەرگەهەوا و دابینکردنی ئۆکسجین بۆی.
۱٦- پێویستی و خێرایی پەیوەندی کردن بە تەلەفۆنی کۆنترۆڵی بەرگری شارستانی (115) بە بێ بەرامبەر لە هەموو هێڵ و تۆڕەکانەوە لە کاتی روودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو هاووڵاتییانی خۆشەویست دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی ، دهۆک ، هەڵەبجە) ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران، گەرمیان، راپەرین، زاخۆ و ئاکرێ).