سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاندرو دیزلی کونسوڵی گشتی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکە دا کە رۆزی کەیڤ جێگری باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و بەریتانیا دا و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد و ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان و باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە.

بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

Back to top button