23ی حوزەیرانی 2015، ئەو رۆژەی وەک داستانی پردێ و سحێلا، خه‌ونی خیانه‌تكاران لەگۆڕ نرا
لە 23ی حوزەیرانی 2015، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پیلانێكی ئیقلیمییدا لە دژی هەرێمی کوردستان و لە كاتێكدا گەلی كوردستان پێویستی بە یەكڕیزی هەبوو بۆ ئەوەی بتوانێت لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا سەركەوتوو بێت، ژمارەیەك لە لایەنەكانی هەرێمی كوردستان هەوڵیان دا بە ناوی دەركردنی یاسایەكەوە لە پەرلەمانی كوردستان، بە پشتیوانی لایەنی نەیاری دەرەكی، كودەتا بەسەر شەرعییەت و سیستەمی دیموكراسییدا بكەن، بەڵام هەوڵەكەیان لە لایەن دڵسۆزانی كوردستانەوە شكستی پێ هێنرا.
لەو بارەیەوە نازم هه‌ركی، ئه‌ندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی، رایگەیاند “رۆژی 23ی حوزه‌یرانی ساڵی 2015 سازان له كوردستان تێكدرا، پێشووتر له په‌رله‌مانه‌وه بڕیارێك هه‌بوو، كه هه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ك ره‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌بێت، ده‌بێت سازانی له‌سه‌ر بكرێت، دواتر هه‌موار بكرێته‌وه، له‌و ساڵه‌دا هه‌وڵ درا یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ره‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌بوو، به‌بێ ویستی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بۆ په‌رله‌مانی بگۆڕدرێت، ئیتر له‌و رۆژه‌وه به دواوه كوردستانیان برده قۆناغێكی خراپ و هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی حزبه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن و سازان و متمانه له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا نه‌مێنێت.“
ئاماژەی بەوەشدا: ”ئەم هەنگاوە، ده‌ستپێكێكی خراپ بوو، ئه‌وان هۆكار بوون بۆ ئه‌و ده‌ستپێكه و ویستیان ئیرادە و ویستی خەڵكی كوردستان بڕووخێنن لەپێناو رازیكردنی نەیارانی كوردستاندا، لێ بۆیان نه‌چووه سه‌ر، به‌ڵام لێكه‌وته‌ی خراپی هه‌بوو، ئه‌وه بوو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تا ساڵی 2017 په‌رله‌مان كه‌وته حاڵه‌تی سڕبوونه‌وه و ئه‌و گرووپه‌ی یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی په‌رله‌مان كه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، ویستیان ئه‌جێندای ده‌ره‌كی به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا بسه‌پێنن، ویستیان سازان و رێككه‌وتن له كوردستان نه‌مێنێت.“
جەختیشیکردەوە: “پارتی هیچ كاتێك بیری له زۆرینه نه‌كردبووه‌وه، ده‌نا له هه‌ڵبژاردنی 1992ەوە تا ئێستا پارتی هەمیشە زۆرینه بووه، به‌ڵام هیچ كاتێك چاوی له‌وه نه‌بووه ئه‌و زۆرینه‌یە به‌كار بهێنێت، هه‌میشه چاوی له سازان بووه، به‌ڵام ئه‌وان ویستیان كودەتا بەسەر شەرعییەتدا بكەن، هه‌رچه‌نده نیسابیان ته‌واو نه‌كرد، ده‌نا به‌نیاز بوون شتی گه‌وره به‌سه‌ر كوردستان بهێنن، ئه‌و رۆژه‌ی چوونه هۆڵی په‌رله‌مان، ئێمه زانیمان چی‌یان ده‌وێت، بە خەیاڵپڵاوی ویستیان به‌و پیلانه پارتی ئاوت بكه‌ن و بیخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسسییەوە، لە كاتێكدا پارتی دەنگی زۆرینەی خەڵكی كوردستانی هێنابوو.“
ئاشکراشی کرد: ”رۆڵی یووسف محه‌مه‌د زۆر خراپ بوو، له كاتێكدا ئه‌و هیچ خەسڵەتێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نه‌بوو، ئه‌و جێبه‌جێكاری ده‌ستی ده‌ره‌كی بوو له‌م بابه‌ته، ده‌یویست رێژەی یاسایی دانیشتنەكەی پەرلەمان ته‌واو بكات و كۆتایی بە سازان بهێنن. بەڵام پارتی به یاسایی وه‌ڵامی ئه‌و پیلانه‌ی دایه‌وه و نه‌یهێشت رێژەی یاسایی ته‌واو بكرێت و یوسف و هاوئاوازەكانی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا روویان ره‌ش بوو، چونكه یوسف چه‌ند ماوه‌یه‌ك پێش رووداوه‌كه هه‌ڵایه‌كی دروست كرد، كه گوایه له په‌رله‌مانه‌وه به ته‌حه‌دا ئه‌و یاسایه هه‌موار ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به باشی بۆ پارتی شكایه‌وه، چونكه هه‌م به یاسایی وه‌ڵامی دانه‌وه و هه‌م پیلانهكەیشی له‌ناو برد.“
نازم هه‌ركی گوتیشی: “كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی پێهات و رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ خه‌ڵك ده‌ركه‌وت، ته‌نانه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبانه له په‌رله‌مان روویان نه‌بوو له ده‌رگای سه‌ره‌كی په‌رله‌مان بێنه ده‌ره‌وه، به‌داخه‌وه هەندێ حیزبیش ناسیاسییانە و نەزانانە و كورتبینانە به‌دوای ئه‌و پیلانه كه‌وتن، لێ ئەوانیش سەرشۆڕییان بۆ مایەوە، چونكە ئەوەی پارتی كردی بەرگریكردن بوو لە دەنگ و مافی خەڵكی كوردستان، بەڵام ئەوەی ئەوان كردیان بۆ رازیكردنی دوژمنانی كوردستان بوو. بۆیە لەو رۆژەدا هاوشێوەی داستانی پردێ و سحێلا، خه‌ونی خیانه‌تكاران لەگۆڕ نرا.“