بێدەنگی سۆران عومەرو رفاندنی مەلا ئاینییەكە

خواكوڕك
“مەلا صدیق عومەر ” شەوی 19ی 3ی 2017 لەلایەن هێزێكی چەكدارو دەمامكداری سەربە (لاهور شیخ جەنگی ) یەوە دەڕفێندرێت، لەكاتێكدا لەلایەن دادگای هەولێرەوە بە تۆمەتی تەقینەوەكەی ڕۆژی (17ی4ی 2015) بەردەم كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر داواكراو بووە، بەڵام هێزەكەی سەربە (لاهور تاڵەبانی ) ناوبراویان ڕفاندووەو بە بێ ئەوەی ڕادەستی دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستانی بكات .
لەماوەكانی ڕابردوو “سۆران عومەر ” لەسەر هەر ڕووداوێكی پەیوەندیدار بە مافەكانی مرۆڤ لە سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆك، هاتووەتە دەنگ و هەرایەكی گەورەی ناوەتەوە، بەڵام لەم ڕووداوەدا بێدەنگی هەڵبژاردووە, تەنیا ڕۆژی 20ی ئادار بەڕاگەیەنراوێك داوای دیاریكردنی چارەنووسی مامۆستا ئاینییەكەی كرد ، بەڵام پاش ئاشكرا بوونی ڕفاندنی مامۆستا ئاینییەكە لە لایەن لاهور تاڵەبانییەوە ، سەرۆكی ایژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بێدەنگی لێ كردوهیچ هەڵوێستێكی نیشان نەداوە ، ئەمەش لای چاودیران گومانی ئەوەی لێ دروست بووە كە بە هۆی پەیوەندی تایبەتی نێوان ( لاهور تاڵەبانی و سۆران عومەر) ەوە ئەو بێدەنگییەی هەڵبژاردبێت .
تایبەت بەم پرسە “سۆران سێوەكانی ” چاودێری سیاسی ڕایگەیاند ” تێناگەم سۆران عومەر كاری چییە ؟ گوایە سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤە، بەڵام ناكرێت مامۆستایەكی ئاینیی لە حاجیاوا برفێندرێت و دیار نەمێنێت، كەچی سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ خۆی لێ بێدەنگ بكات ، ئەمە شتێكی تیدایە “.
“سێوەكانی “ئاشكرای كردو ڕاشیگەیاند “میزاجی سیاسی لە دامەزراوە شەرعی و یاساییەكان بە تایبەت لە ناویاندا لیژنەی مافی مرۆڤ ڕنگدانەوەی هەیە و ئەم مامۆستا ئاینییە لە سنوری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ دیار نەماوەو نابینرێت بەیاننامەو قسەی هەبێت ، كەچی لە سنوری هەولێر منداڵێك دیار نەمێنێت ،هەزارو یەك دۆسیەی بۆ دەكرێتەوەو پەنجەی تۆمەت بۆ حزب درێژدەكەن ، كەچی لە سنوری خۆیان بۆ ئەو جۆرە دۆسییانە بێدەنگن “.

Back to top button