وەزیری شارەوانی: چاوەڕوانى چەمچەماڵییەکان کۆتایى هات و کێشەى ئاویان نامێنێت
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی پرۆژه‌ی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵی واژوو کرد، بە وتەى وەزیرى شارەوانی،”چاوەڕوانى چەمچەماڵییەکان کۆتایى دێت و کێشەى ئاویان نامێنێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزەیرانی 2024، له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گرێبه‌ستی پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ، له‌لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا واژوو كرا.
سەبارەت بە پڕۆژەکە، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی گوتی: پرۆژه‌ی دیزاین و جێبه‌جێكردن و كارپێكردنی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ به گوژمه‌ی زیاتر له 78 ملیۆن دۆلار كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابینكراوه، ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشى،”730 رۆژ دیاریکراوە بۆ ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکە، بەڵام داوامان لە کۆمپانیاى جێبەجێکار کردووە زووتر لەو ماوەیە تەواوى بکەن”.
بە وتەى وەزیرى شارەوانى، پرۆژه‌كه توانای به‌رهه‌مهێنانی سێ هەزار و 400 مەترسێحا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه و زیاتر له 480 هه‌زار كه‌سیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن. و بە تەواو بوونى پڕۆژەکە چەمچەماڵ کێشەى ئاوی نامێنێت.