بەبڕیاری مەسرور بارزانی لێخۆشبوونی 20 لەسەدی بۆ قەرزێکی دیکەی سەر هاووڵاتییان دەکرێت

لێخۆشبوونی 20 لەسەدی بۆ قەرزێکی دیکەی سەر هاووڵاتییان دەکرێت و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا.

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاو کردەوە کە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرەو لەبەرژەوەندی هاووڵاتییانی کوردستان بڕیارێکی نوێی داوە و تێدا هاتووە :” بڕیاری لێخۆش بوون بۆ سوودمەندانی قەرزی بچووك دەردەكرێت.

وەزارەتەکە دەشڵێت:” وەكو ئاشكرایە ، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە رۆژی چوار شەممە ڕێككەوتی 27/3/2024 كۆمەڵێك بڕیاری لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەركرد، بەڵام سەرەڕای لێخۆشبوون لە هەندێك قەرزی وەكو ئاو، وكارەبا، وسزای هاتووچۆو، وهتد…، خۆشبەختانە دوای گەنگەشەكردنی بابەتی لێخۆشبوون لە سوودمەندانی قەرزی بچووك بڕیاری لێخۆشبوون لە ڕێژەی (20%) لە كۆی گشتی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەركرا.

دەقی نوسراوەکە:

Back to top button