یەکێتی دوای گۆیژە شوێنێکی دیکەی گرنگی سلێمانی دەفرۆشێت
یەکێتی دوای گۆیژە شوێنێکی دیکەی گرنگی سلێمانی دەفرۆشێت و بەپێی خەمڵاندنەکان نرخەکەی ملیۆنان دۆلارە.
میدیاکانی سلێمانی بڵاویانکردەوە:” لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی دوای گۆیژە زەویی كارگەی چیمەنتۆی سەرچناریش لە سلێمانی كە بەهاکەی 726 ملیۆن دۆلارە، بە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەبەرهێنی یەکێتی، دەکرێتە شووقە و ڤێلا و دواتر بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێتەوە.
زەوییەکە رووی رۆژهەڵاتی دەکەوێتە سەر دووسایدی ‘سەرچنار ـ قولەرەیسی’ و رووی باشووریشی لەسەر ‘چەمی قلیاسانە’ و لە سەرچاوەی ئاوی سەرچنارەوە نزیکە و 242 دۆنم زەوییە (605 هەزار مەتر دووجا) بەپێی خەمڵاندن نرخی مەترێک لەو ناوچەیە بەلای کەمەوە 1200 دۆلارە، بۆیە بەهاکەی زیاترە لە 726 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی رێککەوتنەکە لەو بڕە پارەیە 28%ی کە دەکاتە 204 ملیۆن دۆلار، دەدرێتە ئیدارەی گشتی یەكێتی بەشێوەیەکی نەختینەیی.