وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دژی تاوانێكی پەكەكە و گرووپەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان هاتە دەنگ

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا، رەخنە لە پە*كەكە و گرووپەكانی سەر بەو حیزبە لە رۆژئاوای كوردستان دەگرێت و رایدەگەیەنێت ئەو گرووپانە منداڵان چەكدار دەكەن و لە شەڕەكاندا بەكاریان دەهێنن.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە تایبەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان، پە*كەكە و گرووپەكانی پاشكۆی لە رۆژئاوای كوردستان، لە چەکدارکردنی منداڵان و بەکارهێنانیان لە شەڕ و ململانێکان بەردەوامن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “لە سەرەتای ساڵی 2018وە چاودێرانی نێودەوڵەتی، راپۆرتیان لەبارەی چەکدارکردنی منداڵان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سووریاوە کردووە.”

هەروەها راپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و گرووپەکانی سەر بە پە*کەکە لە رۆژئاوای کوردستان و بەتایبەت گرووپی (جەوانێن شۆڕشگێڕ)ی سەر بە یە*پەگە و هەروەها یە*پەژە، رۆڵێکی فراوانیان هەیە لە چەکدارکردنی کوڕان و کچانی رۆژئاوای کوردستان و بەکارهێنانیان لە شەڕەکاندا.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، گرووپی جەوانێن شۆڕشگێڕی سەر بە پە*کەکە، راهێنانی سەربازی بە کچان و کوڕانی تەمەن 12 ساڵان دەکەن و هەندێکشیان رەوانەی قە*ندیل دەکرێن و لەوێ مەشقیان پێدەکرێت.

بەپێی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان كە مانگی رابردوو بڵاو كرایەوە، پەکەکە و گرووپەکانی سەر بە پەکەکە بەوە تۆمەتبار كراون كە لە ساڵی 2023، 231 منداڵیان لە سووریا کردووەتە چەکدار. راپۆرتەکە باس لەوە دەکات چۆن گرووپەکانی سەر بە پەکەکە منداڵان ناچار دەکەن بچنە ریزی رێکخراوەکانیانەوە و دواتر بەزۆر دەکرێنە چەکدار.

Back to top button