سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە ئوسامە نوجەیفی دەکات

سەرۆک بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ ئوسامە نوجەیفی نووسیویەتی: “بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (عەبدولعەزیز نوجەیفی) باوكی بەڕێزتانم پێ گەیشت، بەم بۆنە خامناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم”.

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ ئوسامە نوجەیفی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێزم ئوسامە عەبدولعەزیز نوجەیفی،

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (عەبدولعەزیز نوجەیفی) باوكی بەڕێزتانم پێ گەیشت.

بەم بۆنە خامناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبووی باوكتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموولایەك ببەخشێت.

إنا لله و إنا الیە راجعون

مسعود بارزانی

26ی حوزەیرانی 2024

Back to top button