ئەنتۆنیۆ گۆتێرز بۆ كوردانی ئێزیدی” هه‌ر كێشه و باسێكتان هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی تاوتوێی بكه‌ن.
خواكوڕك
پاش كۆبونه‌وی چاندی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ڕۆحانی ئێزیدی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌ندامێكی شانده‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت” كه (ئەنتۆنیۆ گۆتێرز) سكرتێری ڕیكخراوه‌كه پێی ڕاگه‌یاندووین كه بۆ هه‌ر داواكاری و بۆچوونێكمان پرس به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخی ئیزیدیان و ناوچه‌كه.
(شێخ شامۆ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و هاوكات ئه‌ندامی شاندی باڵای جڤاتی ڕۆحانی ئێزیدی كه له كۆبونه‌وه‌كه به‌شدار بوو ڕایگه‌یاندوه”پاش سه‌ردانی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆبوه‌نه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم پاشان كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئێزیدییان، و لێپرسینه‌وه له ڕه‌ووش و كاروباری ئێزیدیان و داواكارییه‌كانمان، هه‌روه‌ها كاتی خۆی ئێمه ڕاپۆرتێكمان له‌سه‌ر كۆی كێشه و داواكارییه‌كانی ئێزیدییان پێشكه‌شی (سه‌رۆك بارزانی) كرد، هه‌مان ڕاپۆرتمان پێشكه‌شی (ئەنتۆنیۆ گۆتێرز) سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد، ئه‌ویش پێی ڕاگه‌یاندین” سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئامۆژکاری ئێمەی کرد کە شیعە و سوننە بۆچوون و داواکاری خۆیان لە بارەى ئیدارەکردنی ئەو ناوچانە پێشکەشی (سەرۆک بارزانی) کردووە و داوای کرد ئێمەش بەھەمان شێوە بۆچوونی خۆمان پێشکەشی (سەرۆک بارزانی) بکەین، ئەمەش جێگەی سەرفرازی ئێمەبوو.
(شێخ شامۆ) ڕاشیگه‌یاند” ئێمه له كۆبونه‌وه‌كه باسی به پارێزگا كردنی شنگالیشمان كردوه، مێری ئێزیدیانیش پێی باش بووه و پشتگیری ئیمه‌ی كرد كه شنگال ببێته پارێزگایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها داوای زوتر ناساندنی كه‌یسی ئیزیدییهكانمان كرد كه به جینۆساید بناسێندرێت.