ئاگادارییەکی گرنگ بۆ تەواوی مووچەخۆران لەلایەن هەژماری منەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمی هەژماری من چەند رێنوێنییەكی بڵاو كردووەتەوە لە پێناو سەلامەتی هەژمارە بانكییەكەی مووچەخۆراندا.

لە راگەیاندراوێکدا تیمی هەژماری من بڵاوی كردووەتەوە، لە دوای وەرگرتنەوەی کارتی بانکیت لە ڕێی پڕۆژەی هەژماری من، ئەم خاڵە گرنگانە لەیاد نەکەیت بۆ پاراستنی خۆت و هەژمارە بانکییەکەت. هەروەها لە کاتی بوونی هەر نادڵنیاییەک یا پرسیارێک، دەتوانیت پێوەندی بە ڕاژەی بەشداربووانی بانکەکەی خۆت بکەیت یا پێوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی هەژماری من بکەیت لە ڕێی ژمارە تەلەفۆنی 1991.

لە بەشێكی رێنوێنییە بڵاوكراوەكاندا هاتووە لە دەرەوەدا ئاگەداری خۆتبە لە كاتی مامەڵەكردن بە ئامێری پارە راكێشانەكە و كارەتەكەت و كلیلپادەكە بشارەوە لە چاوی خەڵكی تر و لەبیریشت نەچێت كە كارتەكەت لە ئامێرەكە وەربگریتەوە كە مامەڵەكەت جێبەجێ بوو.

تیمی هەژماری من رێنوێنی داوە لەكاتی ونكردن یا دزرانی كارتی مووچەخۆردا، ئەوا مووچەخۆر دەبێت دەستبەجێ بانكەكەی ئاگەدار بكاتەوە و پێوەندی بە بانكەكەیەوە بكات بێ دواكەوتن بۆ رێگریكردن لەوەی مامەڵە بەكارتەكەیەوە بكرێت.

بەهۆی ئەوەی لە رێگەی كارتی بانكیی هەژماری منەوە چەندان خزمەتگوزاری بانكیی بەردەستن و یەكێكیش لەوان كڕینی ئۆنلاینە، تیمی هەژماری من ئامۆژگاری مووچەخۆر دەكات كە لەكاتی بازاڕكردنی ئۆنلایندا تەنیا لە ماڵپەڕە باوەڕپێكراوەكان كارتەكەی بەكاربهێنێت، روونكراوەتەوە ئەو ماڵپەڕە باوەڕپێكراوانە داوای زانیاری ناپێویست ناكەن لەسەر كارتەكەت كە ببێتە هۆی ئەوەی پارێزراو نەمێنێت.

لە بەشێكی تری رێنوێنییەكانی تیمی هەژماری مندا هاتووە كە پێویستە هەردەم كارتە بانكییەكە “دێبیت كارت” لە شوێنێكی پارێزراودا هەڵبگیرێت و دووربێت لە شوێنی بەرچاو.

وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ زامنکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستانیان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی هەژماری من ـەوە دەستیکردووە بە پرۆسەی بە بانکیکردن. ئەم پڕۆژەیە دڵنیایی دەدات لەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانک دەگات.

Back to top button