كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ڵێت” ئیدی كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك هاتووه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 22 واژۆمان كۆكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

پاش هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئێستا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك بگه‌ڕیننه‌وه‌ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا ئێستا 22 واژۆ كۆكراوه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی لاینگری ئه‌م پرسه‌ زیاتر بكه‌ن به‌ تایبه‌تی ئه‌ندامه‌ عه‌ره‌به‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

(ئیبراهیم خەلیل) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە رووداوی راگەیاندوه‌” 22 واژۆمان کۆکردووەتەوە ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بده‌ین بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان، ئه‌و بابه‌ته‌ پێشكه‌شی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین، كاتی خۆیشی له‌ ساڵی 2008 ئیمه‌ ئه‌م پرسه‌مان به‌كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان به‌ڵام ئه‌وكات ڕێژه‌كه‌ نه‌گه‌یشته‌ 2/3 بۆیه‌ جێ به‌جێ نه‌كرا،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌ربگرێت ئه‌وا ئاواته‌ هه‌موو كه‌ركوكیه‌كان به‌ده‌ست دێت.

Back to top button