به راسپارده و فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له پارێزگای هه‌ولێر ئەنجام دەدرێت
بڕیارە لە سەر راسپارده و فه‌رمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: “به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگرانی پارێزگار و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ند و سه‌رۆكی شاره‌وانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.”
ئەوەشی راگەیاندووە: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به راسپارده و فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی گرنگ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر درا و كه كاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كه‌مئاوی له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی پێویست له بواره‌كانی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنی رێگه‌وبانه‌كان و هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك و گرنگیدانی زیاتر به ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر.”
ئەوەش خراوەتە روو: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر راسپارده‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر كرایه‌وه، له‌م پێناوه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێدران ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر هاووڵاتییان چڕبكه‌نه‌وه.”
ئاماژەی بەوەشداوە: “پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ پارێزگای هه‌ولێر دووپاتكرایه‌وه، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وه‌رزی گه‌رما و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان.”
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە: “ئاماژه به به‌رده‌وامی لێخۆشبوونی قهرزهكانیی سه‌ر هاووڵاتیان كرایه‌وه، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هاووڵاتییان و كاسبكاران.”
لە کۆتاییشدا جەختکراوەتەوە: “پرسی گه‌شتوگوزاریش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، له‌مڕووه‌وه داواكرا ته‌واوی ئاسانكاریی بۆ هاتنی گه‌شتیاران بۆ نێو شاری هه‌ولێر بكرێت و كه سوودی بۆ ئابووری و بازاڕی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاڵپشتی خۆی بۆ بره‌ودان به‌و كه‌رته دووپاتكرده‌وه.”