فراکسیۆنی پارتی ئەندامێتی خۆی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەسارد
فراکسیۆنی پارتی ئەندامێتی خۆی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەسارد و بەرپرسی لقی 23 ی پارتیش دەڵێت:” موئامارە و فەرزی ئیرادە بەسەر مەخمور و مەخموریەکان و قەراج رەتدەکەینەوە.
ئەحمەد شێخ کەنعان کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان ئەندامێتی خۆیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەساردووە.
لای خۆشیەوە سەنگەر کانەبی گەورە بەرپرسی لـقی 23 ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند:” ئەو گەوج و نەفامانەی پێیان وایە لەدەرەوەی یاسا و رێسا و ماددە دەستوریەکانی عێڕاق و دەرچوون لە مادەی 140 ی دەستوری عێڕاقی دەتوانن موئامارە بکەن و فەرزی ئیرادە بەسەر مەخمور و مەخموریەکان و قەراجی خۆشەویست بکەن ، ئەوە جارێکی دیکە خەیاڵ خاو دەمێننەوە و هیچ هێزێک ناتوانێ بڕیاری نایاسایی و نادەستوری جێ بەجێ بکات.
دەشڵێت:” بەڕێزان قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان لە کاری ئاسایی خۆیان بەردەوام دەبن، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندامێتی خۆی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەسارد ، پــەیــاممـان روونــە.