كۆمپانیایی ڕووس نه‌وت وه‌كو یه‌كه‌مین كۆمپانیایی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وتی هه‌رێم بارده‌كات له‌م مانگه‌وه‌.

خواكوڕك

كۆمپانیایی روس نه‌وتی رووسیا وه‌كو یه‌كه‌مین كۆمپانیایی نێوده‌وڵه‌تی نه‌وت ئه‌م مانگه‌ دەست بە بارکردنی نەوتی کوردستان دەکات و  ڕاسته‌وخۆ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێت له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌ پیشه‌سازییه‌كان كه‌ ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌”له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشوودا نه‌وتی هه‌ریم ته‌نها له‌ ڕیگای كۆمپانیا بازرگانییه‌كانی نه‌وته‌وه‌ ده‌فرۆشرا، به‌ڵام له‌ ئێستادا و پاش واژۆكردنی گرێبه‌ستێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ مۆمپانیایی رووس نه‌وتی رووسیا له‌ بواری نه‌وت، ئه‌مه‌ واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت ئه‌و كۆمپانیا جیهانیه‌ بڕوایه‌كی ته‌واوو پته‌وی به‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و ڕێ خۆشكه‌ره‌ بۆ كۆمپانیاكانی تری جیهان كه‌ بێن و له‌ كوردستان سه‌رمایه‌كانی خۆیان له‌و بواره‌ به‌گه‌ڕ بخه‌ن.

به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌م مانگه‌وه‌ کەشتی نەوت هەڵگری (مینێرڤا سۆفیا) نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی تورکیا دەگوازێتەوە بۆ ئیتاڵیا و لەوێشەوە بە بۆڕی دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەی کۆمپانیای روس نەوت لە ئەڵمانیا.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێت له‌ ماوه‌ی كۆنفڕانسی نێوده‌وله‌تی هه‌فته‌ی له‌نده‌ن بۆ نه‌وت له‌ 21/2/2017 كه‌ به‌سترا، له‌و نیوه‌نده‌دا گرێبه‌ستێك له‌ نیوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیایی روو نه‌وتی ڕووسیا به‌سترا، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ كه‌ نه‌وتی هه‌رێم بكرێت.

Back to top button