فۆرمی دابەشکردنی زەوی دەدرێتە فەرمانبەران

فۆرمی دابەشکردنی زەوی دەدرێتە فەرمانبەران و لەماوەی هەفتەیەک دەبێت پڕ بکرێتەوە.

بە پێی گشتاندنێک کە بەڕێوەبەرای گشتی تەندروستی هەولێر ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیە تەندروستییەکان و گشت نەخۆشخانە و بنکەو سەنتەرەکان سنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێری کردووە، داوا لە فەرمانبەران دەکرێت کە فۆرمی دابەشکردنی زەوی پڕبکەنەوە.

بە پێی نووسراوەکە، فۆرمەکە بە بەڵێننامەیەکیش دادەنرێت لەسەر راستی ئەو زانیارییانەی کە فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی پێشکەسی دەکات و داواش کراوە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا پڕبکرێتەوە .

Back to top button