توركیا و ئه‌مریكا یه‌كده‌نگن بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال و به‌رنامه‌شیان هه‌یه‌.

خواكوڕك

وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مركیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد” كه‌ (رێکس تیلەرسن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێی راگەیاندووە کە ئەمریکاش پلانی ھەیە بۆ نەھێشتنی پەکەکە لە شنگال و پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كار ده‌كه‌ن.

(مەولود چاوشئۆغلو) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامه‌وانی لەگەڵ رۆژنامەی (دەیلی سەباحی تورکی) لە برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، دەربارەی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه‌ـ کە تیلەرسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتویه‌تی”ئەوانیش قبوڵ ناکەن، پەکەکە لە شنگال بمێنێتەوە هه‌روه‌ها ئەوانیش پلانیان ھەیە بۆ ئەو مەبەستە و ھەماھەنگیشیان لەگەڵ تورکیا لەسەر ئەو پرسە دەبێت.

مەولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌” كه‌ توركیا و ئه‌مریكا هه‌مان پلان و به‌رنامه‌یان هه‌یه‌ بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال.

Back to top button