په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك له‌ ئه‌جێندای دانیشتنه‌كه‌یه‌.

خواكوڕك

په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌، وابڕیاره‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بارودۆخی شنگال له‌ ڕووی ئه‌منیه‌وه‌ تاوتوێبكرێ، هاوكات پرسی هه‌ڵكردنی ئالای كوردستانیش له‌ شاری كه‌ركوك باسبكرێ، پاشانیش ڕاپۆرتی هه‌ردو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری هه‌رێم و پارێزگاكانی تریش گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێ.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 1/4/2017 په‌رله‌مانی عێراق كاتژمێر 1:00 پاش نیوه‌رۆ كۆ ببێته‌وه‌ ، بۆ تاوتوێكردنی 12 بابه‌ت و پرۆژه‌ یاسا، كه‌ دووانیان تایبه‌ته‌ به‌ پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك و ره‌وشی ئه‌منی شنگال، چه‌ند بابه‌تێكی تر باسی لێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كورستانی له‌ شاری كه‌ركوك په‌سه‌ند كرد، ئه‌م بڕیاره‌ كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌ هه‌ندێك دژ و هه‌ندێك له‌گه‌ڵ. بۆیه‌ ئه‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی عێراپیش ئه‌م پرسه‌ تاوتوێ ده‌كات.

Back to top button