سەرۆک بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری عێراق دەکات

لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی بەڕێز دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد.

لە دیدارەکەدا کە ژمارەیەکی زۆری سەرکردە سیاسیەکانی عێراق ئامادەی بوون، سەرۆککۆماری عێراق پێزانینی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا هەبوو و بە گرنگ و کاریگەر وەسف کرد لە قووڵکردنەوەی دیالۆگێکی بنیاتنەر لەنێوان لایەنە سیاسیەکان و هیوای خواست دەرئەنجامەکانی ئەو سەردانە خزمەتی سەقامگیریی و بەرژەوەندیی عێراق بکات.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باسی بارودۆخی گشتیی عێراق و دواپێشهاتەکان کرا و جەخت لە پتەوکردنی کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان لەپێناو تێپەڕاندنی کۆسپ و ئاڵنگارییەکان و بەردەوامیی ئەو کەشە ئەرێنیەی کە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هاتۆتە کایەوە.

Back to top button