هێزێکی ئەمنی یەکێتی عەتا سەراویان لە نێو سلێمانی رفاند
هێزێکی ئەمنی یەکێتی عەتا سەراویان لە نێو سلێمانی رفاند و تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە.
میدیاکانی سلێمانی ئاشکرایان کرد :” بەیانی ئەمرۆ هەینی عەتا سەراوی لە سویدەوە گەڕاوەتەوە سلێمانی هێزێكی ئۆپەراسیۆن لە فڕۆكەخانە رفاندوویانە.
ئەوەشیان بڵاو کردۆتەوە کە بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی هێزێكی ئۆپەراسیۆن یەکێتی لە فڕۆكەخانە رفاندوویانەو تا ئەم چركەیە ئازاد نەكراوە.
عەتا سەراوی یەكێك لەسەركردەكانی پێشووتری یەكێتی و ناڕازییە لە یەکێتییەکەی کوڕانی تاڵەبانی و پێشتر ئەوەی راگەیاندووە کە ژیانی لە مەترسیدایە.