مه‌لا عبدوالله‌ سه‌عید: ده‌بێت په‌كه‌كه‌ ده‌ست وه‌رنه‌داته‌ كاروباری نێوخۆی كوردستان و ئاشته‌وای و پێكه‌وه‌ژیانی كوردستانیان تێكنه‌دات.

خواكوڕك

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ كاروباری نێوخۆی كوردستان، سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند”په‌كه‌كه‌ ده‌یه‌وێ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان تێكبدات و ئه‌و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ و خۆشه‌ویستی نێوان پێكهاته‌كان بشیوێنی، و ده‌ست له‌ نێوخۆی كاروباری كوردستان وه‌رده‌دات.

(عەبدوالله‌ سەعید) سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  ڕاگه‌یاندوه‌”بۆ ئه‌وه‌ی ببین به‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆمان پێویسته‌ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان پێكه‌وه‌ دابنیشن و گفتوگۆ بكه‌ن، و دژی هه‌موو ئه‌و هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌قلیمی و نێوده‌وله‌تیانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر هه‌رێم، چونكه‌ ئیمه‌ باش ده‌زانین كه‌ گۆرانكاری له‌ ناوچه‌كه‌ ڕووده‌دات، بۆیه‌ ئومێد ده‌كه‌ین هه‌موومان له‌ ئاستی به‌رپرسیاره‌تی دابین و خه‌م له‌ یه‌كریزی و یه‌كده‌نگی بخۆین بۆ بوون به‌ سه‌ربه‌خۆ و ده‌وڵه‌ت، هه‌مووشمان پیكه‌وه‌ پشتیوانی په‌یامی (مه‌سعود بارزان) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بین، بۆ ئه‌م پرسه‌.
سەرۆكی یەكێتیی زانایان گوتیشی”ئیمه‌ وه‌كو كوردستانی باشور تایبه‌تمه‌ندی خۆمان هه‌یه‌، بۆیه‌ ناكری و قبوڵ ناكری په‌كه‌كه‌ سه‌ر به‌ پارچه‌یه‌كی تری كوردستانه‌، بكت و لێره‌ ده‌ستێوه‌ردان بكات، له‌ كاروباری نێوخۆی كوردستان و ئه‌م پێكه‌وه‌ ژیانه‌ تێكبدات كه‌ هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی ئێمه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ په‌كه‌كه‌ بڕواته‌وه‌ له‌ سنوری كاری چالاكی خۆیدا كاری سیاسی و سه‌ربازی خۆی بكات و به‌رۆكی كوردستان به‌ربدات.

Back to top button