مه‌سرور بارزانی، په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی بڵاوكرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، ”به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1446، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
ده‌شڵێت، داواکارین لە خوای مەزن و دلۆڤان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن و کامەرانی بێت.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی‌دا بن.