سەرۆک بارزانی: هیودارام ساڵی نوێی کۆچی ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە

لە پەیامێکدا سەرۆک بارزانی، ساڵی نوێی کۆچی لە هەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەکات و هیوا دەخوازێت بۆنەکە، ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی سەری ساڵی ۱٤٤٦ی کۆچی و یەکی مانگی موحەرەم گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی و برایەتی لە ناوچەکەماندا.

مسعود بارزانی

۷ی تەممووزی ۲٠۲٤

۱ی موحەرەمی ۱٤٤٦ی کۆچی

Back to top button