مەسرور بارزانی: ناتوانین جیاکاری بکەین هەموو کوردستان بە یەک چاو سەیر دەکەین

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشی دووەمی پرۆگرامی گفتوگۆی سەرۆکوەزیران لەگەڵ چین و توێژەکانی پارێزگای سلێمانی وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دانەوە.

🔻 پوختەیەک لە وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

📌مووچە لە بەغداوە بڕدراوە بەداخەوە ئەوانەی کە ئێستا ئێمە تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە ئێمە مووچە نادەین هەمان ئەو کەسانەبوون کە داکۆکییان دەکرد لەوەی بەغدا مووچەی هەرێم بدات.

📌 ئەو کەسانەی داکۆکییان دەکرد لەوەی بەغدا مووچەی هەرێم بدات ئێستا بێدەنگن.

📌 ئێستاش هەر من لەسەر مووچەی هەرێم بەجواب دێم و هەر منم لەگەڵ بەغدا لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ ئەوەی مووچەکان بەردەوام بن.

📌 ئەگەر سیستەمی دادوەری سەربەخۆ نەبوو گەورەترین کارەساتە بەنسبەت هەر کۆمەڵگەیەک.

📌 ئێمە وەکوو حکومەت مافمان نییە و ناشبێ مافمان هەبێت تەداخول لە ئیشوکاری سیستەمی دادوەریدا بکەین.

📌 ئەگەر ئێوە پێتان وایە لایەنێک دەستوەردان لە لایەنی دادوەریدا دەکات، ئێوە داوەرن کە دەتوانن ئەو لایەنە سیاسییە سزا بدەن.

📌 هاووڵاتی فەرمانڕەوای سەرەکی و کۆتایی ئەم وڵاتەیە.

📌 هەموو شۆڕشەکان بەهۆی گوندەکانەوە توانییان بەردەوام بن، ئەمەی ئێستا کە ئێمە هەمانە لەسای سەری ئەو خەباتە بووە کە لەو گوند و شاخانە هەبووە.

📌هیوادارم ئێمە بتوانین خۆمان بگونجێنین لەگەڵ تەکنەلۆجیای سەردەم و دوانەکەوین، بەڵام لە هەمانکاتدا نەهێڵین تەکنەلۆجیا کۆنتڕۆڵی ژیانی ئێمە و دابونەریت و پرەنسیپمان بکات.

📌 ئێمە بەوەوە جوانین کە کوردستان وڵاتی هەموو پێکهاتە و دین و ئایینێکە، بابەتی ڕەگەزپەرستی نابێتە بەشیک لە کەلتووری ئێمە.

📌سەیری ئەو هەوڵانە بکەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندی تەسکی حزبی و شەخسی زاڵ بێت بەسەر بەرژەوەندی گشتی ، ئەم دۆخە دروستکرا لەبەر ئەم ململانێیە سیاسیەی ناشەریفەی هەندێک کەس دەستیانپێکرد.

📌مووچەی بێ کەرامەت و بێ خاک قیمەتی نییە،لە هۆکارەکان بگەن کە چی وایکرد مووچە وایلێبێت.

📌ئێمە پڕۆژەی هەژماری منمان بۆ ئەوەیە چیتر خانەنشینان تووشی دۆخی سەخت نەبنەوە ، چیتر منەت لەکەس نەکەن ، چیتر لەبەر سەرمای زستان و خۆری هەتاو نەبن ، بەڵام ئەوا دژایەتی ئەوەش دەکەن.

📌من ئیعتراف بە زۆنی زەرد و سەوز ناکەم،هەمووی کوردستانە و موڵکی خەڵکی کوردستانە.

📌 ئێمە چاوەڕێی ئەوە لە گەنجانی خۆمان دەکەین ببن بە سەرکردەی ئایندەی وڵاتەکەی خۆیان.

📌 تکایە سەیری ئەو هەوڵانە بکەن کە درا مووچە لە کوردستان بگوازرێتەوە بۆ بەغدا، سەیری ئەو هەوڵانە بکەن کە هەموو هەوڵێک درا بۆ ئەوەی بەرژەوەندیی تەسکی شەخسی و حیزبی زاڵ بێت بەسەر بەرژەوەندیی گشتی و ئەم ڕەوشە دروستکرا لەبەر ئەم ململانێ سیاسییە ناشەریفانەی کە هەندێ کەس دەستیان پی کرد.

📌 ئایا هەموو ژیانی ئێمە بەس بۆ ئەوەبووە مووچە وەرگرین؟ ئایا ئێمە وەکوو نەتەوە، پێناسەی نەتەوەییمان، خاکمان کێشە نەماوە تاکوو تەنیا هەموو کێشەکانمان بەس لە مووچەدا کورت بکرێتەوە؟

📌 مووچەی بێکەرامەت نرخی نییە، مووچەی بێخاک نرخی نییە، هیچ شتێک کە خاکی نەما، کەرامەتت نەما، بوونت نەما وەکوو نەتەوە وەکوو ناسنامە، نرخی نامێنێ.

📌 ئەوەی من دەیکەم بۆ ئێوەیە، ئەوەی ئێمە دەیکەین بۆ ئەوەیە کە ئێوە خاوەنی بڕیاری خۆتان بن چیتر منەتی ئەم و ئەو هەڵنەگرن.

📌 من دان بە زۆنی سەوز و زەرددا نانێم، هەمووی کوردستانە.

📌 دەبوو هەموو هاووڵاتییانی کوردستان بەرگرییان لە مافی دەستووریی خۆیان بکردبایا، بیانگوتبا بەغدا تۆ ناتوانیت بەم جۆرە مامەڵەم لەگەڵ بکەیت، ئێمە کیانێکی دەستووریین و تۆ ناتوانیت بودجە و مووچە وەکوو کارتێکی فشاری سیاسی بەکاربهێنیت دژی ئێمە.

📌 چۆن دەبێت وڵاتێک و گەلێک زەرەرمەند بێت بەس بۆ ئەوەی دەستکەوتی سیاسی بۆ چەند لایەنێک هەبێت.

📌 بەرنامەی بنچینەییمان هەیە بۆ باشترکردنی ڕێگاوبانەکانی کوردستان، تەنانەت بەرنامەی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەرمان هەیە و لەگەڵ چەندین کۆمپانیا لە گفتوگۆداین.

📌 نابێت خوێندن و دامەزراندن پێکەوە ببەسترێتەوە.

📌 زۆر لە گۆڕی ئەنفالەکان نەدۆزراونەتەوە، من بۆ خۆشم مام و ئامۆزام و ئەوانە ئەنفال کراون، هەر گۆڕی شەهیدێکی ئەنفال وادەزانم گۆڕی مامم یان ئامۆزامە.

Back to top button