بۆ ساڵى نوێى خوێندن داشکاندن لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بەردەوام دەبێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت : بۆ ساڵى نوێى خوێندن داشکاندن لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بەردەوام دەبێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند ، ” زانکۆکانى کوردستان راسپێردران ئامادەکارى بکەن بۆ ئەوەى هاوشێوەى ساڵانى رابردوو زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی، لە خوێندنى حکوومى برەخسێنن، هەروەها بەهەمان رێژەى ساڵانى رابردوو داشکاندن لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران ئەنجام بدەن، ئەویش لەپێناو پشتیوانیکردنى خوێندکاران و قوتابییان و ماڵباتەكانیان بۆ ئەوەى پرسى دارایی نەبێتە ڕێگر لە بەردەم خەونەکانیان،

بەپێی راگەیاندراوەکە:” بڕیار درا، لە سەرجەم زانکۆکان هیچ بڕە پارەیەک لەبرى پێدانى بەشى ناوخۆیی بە خوێندکارانى خوێندنى باڵا وەرنەگیرێت.

Back to top button