مژدانەیەكی مەسروور بارزانی بۆ پایتەخت دەچێتە واری جێبەجێ كردن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر مژدەیەكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێتە دانیشتووانی پایتەخت و دەوروبەری، كە پڕۆژەی ستراتیجیی دووسایدی هەولێر – گەزنە دەست بە كارەكانی دەكات و لەگەڵ راگەیاندنی مژدەكەیشدا ئاگەداریی لە داخستنی رێگەیەكی سەرەكیی هەولێر بڵاو كردووەتەوە.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، كە رێگەیەكی سەرەكیی هەولێر دادەخرێت و شوفێران ئاگەدار دەكەینەوە كە لە رۆژیی شەمووی داهاتووەوە “2024/7/13” رێگەی “هەولێر – گەزنە” بۆ ماوەیەكی كاتی دادەخرێت، لە بەرانبەریشدا شوفێران دەتوانن رێگەی هەولێر-بەحركە بۆ گەیشتن بە شەقامی 150 مەتری و 120 مەتریی هەولێر بەكاربهێنن، بەگوێرەی ئەو وێنانەی كە لەگەڵ ئەم هەواڵەدا هاوپێچە.
سەرۆكایەتیی شارەوانی مژدەی پڕۆژەكەی راگەیاندووە و لە راگەیەنراو و بڵاوكراوەكەیدا ئاماژەی داوە، كە لێرەوە مژدەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی”بە دانیشتووانی هەولێری پایتەخت و دەوروبەری دەدەین کە پرۆژەی ستراتیجیی دووسایدی هەولێر-گەزنە (بەستنەوەی شەقامی سەرەکی 120 مەتری بە شەقامی سەرەکیی 150 مەتری) دەست بە کارەکانی دەکات.
شارەوانی روونی كردووەتەوە، ئەمە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە بۆ بەستنەوەی هەولێر بە دەرەوە و یەکێکە لەو پڕۆژە پڕ بایەخانەی کە لە کابینەی نۆ کەوتە بواری جێبەجێ کردن.

Back to top button