مەسرور بارزانی پێشوازی له‌ راوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/11 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی راوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخى ئه‌منيى عێراق بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامە شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە.

Back to top button