هاوشێوەی توركەكان میدیاكانی سلێمانی لە ئەفریقیا قسەیەك دژی سەربەخۆی كوردستان بكرێت دەیكەنە مانشێت

خواكوڕك

نووسەر و چاودێری سیاسی لەبارەی هەوڵەكانی میدیای ( یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و پەكەكە) دەلێت هاوشێوەی توركەكان كە دەوڵەتێكی كوردی لە ئەفریقیاش هەبێت دژی دەبن، میدیاكانی ئاوانیش ئەگەر لە ئەفریقیاش كەسێك دژی سەربەخۆی كوردستان قسە بكات، بەگرینگیەكی زۆرەوە و بە مانشێتی رازاوە بەیەكەوە بۆ خەڵكی كوردستان دەیگوازنەوە، دەلێت ئەمەش ئاراستەی روونی دیدگای ئەو چوار حزبەیە”.

نیاز حاجی چاودێری سیاسی و نووسەر بەخواكوڕكی راگەیاندووە، هەوڵدان و دەستگرتن بە پرسی سەربەخۆیی کوردستان، قومارکردن نیە . رێگری و دژایەتی کردنی ئەو پرسە چارەنوسسازە، قومارکردنە دەلێت چەند میدیایەکی کوردی هەیە جێگای میدیاکانی پێشتری تورکیایان گرتۆتەوە ، لە میدیای عەرەبە شۆڤینیەکان زیاتر دژی پرسی سەربەخۆیین و پێشتر بەرپرسانی تورکیا دەیانگوت ئەگەر لە باشوری ئەفریقیاش باسی دەوڵەتی کوردی بکرێ ئەوا سوپای بۆ دەجولێنین ، بەڵام ئێستا هەندێک میدیای کوردی ئەگەر لە باشوری ئەفریقیاش لێدوانێک دژ بە دەوڵەتی کوردی بدرێت ئەوان لێرە دەیکەن بە مانشێت و سەردێری بابەتەکانیان.
پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان رێگا نادات پێشمەرگەکانی لەشکری رۆژ بگەرێنەوە و بارەگای پارتە کوردیەکان دەسوتێنێت بەڵام رێگا دەدات حزبی بەعسی عەرەبی سوری هێزی تایبەت بەژنان بەناوی (خەنساواتی سوریا) لە قامیشلۆ دروست بکات، كەچی ئەو میدیایانە، لە بێدەنگیان مێش میوانیان نیە”،

هەروەها نیاز حاجی دەشلێت دەتوانم ئێستا سوێند بخۆم ، ئەوان رقیان لە دەوڵەتی تورکیا نیە لەبەر ئەوەی ، ئەوان دەوڵەتێکی داگیرکەرن و ئێمەش کوردی ژێر دەستی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرەین ، بەڵکو رقەکەی ئەوان لە (ئەردۆغان) تەنها لەبەر ئەوەیە کە دۆستایەتیەکی باشی لەگەل (بارزانی) هەیە ! ئاخر ئێرانیش هەر داگیرکەرە ، ئەگەر لە تورکیا سەد جار خراپتر نەبێ ، باشتر نیە، تا ئێستا ئەوانتان بێنیوە سوکە گلەییەک یان دوو دێری خراپ لەسەر خامەنەیی و روحانی و قاسم سولەیمانی و مالیکی و بەشار ئەسەد بنوسن ، تا ئێستا بینیوتانە باسی تاوانەکانی ئەسەد بکەن کە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار لە هاوڵاتی بێتاوانی کردۆتە قوربانی و وڵاتێکی گەروەی خاپوور کردووە ، بینیوتانە دوو دێر بۆ لەسێدارەدانی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و تاوانەکانی تریان بنوسن”.

هەروەها نیاز حاجی باس لەهەوڵەكانی میدیاكان دەكات و دەلێت ئەگەر ئێستا حکومەتی تورکیا ببێتە نەیاری بارزانی ( لەلای ئەوان ) ئەو ئەردوغانەی کە بە ئەژدیها وێنای دەکەن، دەبێتە فریشتە و ئایەتوللەیەکی تر، دەبێتە پێشکەوتنخواز و پیاوێکی ئازا و بوێر ! لەم راپرسیەی ئێستاشدا بە (بەڵێ) دەنگ بە هەموارکردنەوەی دەستور دەدەن و سیستەمی سەرۆکایەتی کە ئێستا لایان خراپە، دەبێتە سیستەمێکی پێویست و نمونەیی، بەڵێ ، ئەگەر ئێستا ئەردۆغان ببێتە دژی بارزانی ، ئەوان چۆن هاوپەیمانی ئەسەد و خامەنەیین، ئاواش دەبنە هاوپەیمانی ئەردوغان”.
دەشلێت حکومەتەکەی ئێستای تورکیاش (لەلای ئەوان) لە پەیرەوکردنی بنەماکانی دیموکراسیدا شوێن پێی سوید و سویسرا لەق دەکات ، سوپاکەشی دەبێتە سوپایەکی نمونەیی و پێشکەوتوو و نیشتیمانی و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، ئەوان ماوەیەکی زۆر بوو بەشان و باڵی پۆتین و رووسیاشیان هەڵدەدا، کاتێک تورکیا فرۆکەیەکی روسیای خستە خوارەوە ، ئەوان لێرە ئاهەنگیان دەگێرا و دەیانگوت مەسعود بارزانی تەواو و کۆتایی پێ هات،
لە پێناو دژایەتی کردنی بارزانی ، ئەبوبەکر هەڵەدنی بە ئاپۆ دەڵێ ماندێلای کورد ، عەلی باپیری سوننە مەزهەبی کردۆتە گوێڕایەڵی ویلایەتی فەقیە ، سۆران عومەری کۆنە ئەنصار دەست لەناو دەستی پەکەکەی مارکسی دەنێت ئەمە پێناسەی رووتی ئەو میدیایانەی ( گۆڕان و پەكەكە و یەكێتی و كۆمەڵە)

Back to top button