وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەکی لەبارەی دامەزراندن راگەیاند

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان  بڵاوی كردەوە كە وەزارەتی ناوخۆ لیستی ناوی پاڵێوراوانی بۆ دامەزراندنی گرێبەست بۆ كارتی نیشتمانی پێباز و كارتی نیشتمانی كفری راگەیاند كە ژمارەیان زیاتر لە 200 كەس دەبێت.

لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆ لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند :” دوای وردبینیكردن و پاڵاوتنی ناوی پێشكەشكاران بەرەچاوكردنی مەرجەكانی تەمەن لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاری كراوە.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ كاتی چاوپێكەوتنی بۆ پاڵێوراوان دیاری كردووە و وەك تێبینی نووسیوویەتی كە هەر کەسێک لە سرەی خۆی بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت.

لە ئاگادارییەكە هاتووە، دەرچووانی بەشی یاسا و ئەندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری(IT) ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن لە رۆژی سێشەم ڕێکەوتی 23ی تەمووزی 2024، کاندیدەکانی ناوهاتوو بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو . لە سەعات نۆی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی دوو لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن.

 

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا…

سەبارەت بە دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پێوەندییەكان و گەیاندن پێویستە رۆژی چوارشەم ڕێکەوتی 24ی تەمووزی 2024، چاوپێكەوتن بن لە سەعات نۆی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی دوو لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن .

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی ئەندازیاریی و كۆمپیوتەر، پێوەندییەكان و گەیاندن

بەپێی ئاگادارییەكەی وەزارەتی ناوخۆ پێویستە هەر پاڵێوراوێك ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیدا ببات بۆ چاوپێكەوتن:

1. وێنەی ڕەسەن لە کارتی نیشتیمانی.

2. وێنەی ڕەسەن لە کارتی زانیاری.

3. وێنەی رەسەن یاخود پەسەندکراو لە بڕوانامەی دەچوون بە نمرەوە.

4. تایبەت بە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان پێویستە بەڵگەنامەی پەسەندکراو بهێنێت کە بسەلمێنێت کە کوڕ یان کچی شەهیدانی سەربەرزی کوردستانن.

Back to top button