رۆژنامەیەکی عەرەبی: عێراق لە مادە هۆشبەرەکاندا نغرۆ بووە.

رۆژنامەیەکی عەرەبی رایدەگەیێنێت :” عێراق لە مادە هۆ*شبەرەکاندا نغرۆ بووە و باشوور و ناوەڕاست، بوونەتە ناوەند و ترانزێتی قاچاخچییەکان و لایەنە سیاسییەکان دەیانپارێزن“

رۆژنامەی (ئەلعەرەب)، لە راپۆرتێكیدا بڵاویکردۆتەوە، عێراق بووەتە بەشێکی گرنگی رێگای ترانزێتی و لە مادە هۆ*شبەرەکاندا نغرۆ بووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی وڵاتەکە بەهۆی دەیان ساڵ لە ململانێ و سزا نێودەوڵەتییەکان ماندوو بووە، ئەوەش ڕێگەی بە تۆڕە تاوانکارییەکان داوە بازاڕی رەش دروست بكەن.

بەپێی رۆژنامەكە، پارت و میلیشیاکان زۆر جار قاچاخچییەکان دەپارێزن و کارئاسانییان بۆ دەکەن، بەو هۆیەوە دەروازەی سنووریی بەسڕە کراوە بە ناوەندێکی گەورەی ترانزێت.

بۆ نموونە، باس لەوە دەکرێت، کە دەستبەسەرداگرتنی (ميسامفيتامين) لە وڵاتەکەدا لە ساڵی 2023دا بە بەراورد بە ساڵی 2019 نزیکەی شەش هێندە بەرز بووەتەوە. هەڵمەتەکان وایان کردووە بتوانرێت حەبی هۆ*شبەرەکان لە هەموو شتێکدا بدۆزرێتەوە، هەر لە مەڕی مردووەوە تا میوەی تازە. هەروەها عێراق دەکەوێتە سەر ڕێگای ترانزێتی دووەم، کە هۆ*شبەرەکان لە باشووری رۆژئاوای ئاسیا بۆ ئەورووپا دەرباز دەكەن.

Back to top button