دوو لەو بنەماڵانەی کوڕەکانیان لەگەڵ موراد کانی کوردەیی لە ڕانیە تیرۆرکران سکاڵایان لە دادگای هەولێر دژی سەرانی یەکێتی تۆمارکرد
هەریەکە لە بنەماڵەی هاوکار نازم و بنەماڵەی سەرکار فاخیر،کە هەردووکیان کوڕەکانیان پاسەوانی موراد کانی کوردەیی بوون، لە بۆسەیەکی دژە تیرۆری یەکێتی ڕۆژی ٢٥/١١/٢٠٢١ لە شاری ڕانیە لەگەڵ موراد کانی کوردەیی بە فەرمانی بافل تاڵەبانی لەلایەن یەکێتییەوە تیرۆرکران، ئەم دوو بنەماڵەیە سکاڵاکەیان لەدژی ئەنجامدەران وبکواژانی کوڕەکانیان لە دادگاکانی سنوری یەکێتی گواستەوە بۆ دادگاکانی سنوری هەولێر، کە سەرانی یەکێتیبوون کورەکانیانی تیرۆرکرد، هەردوو بنەماڵەکە سکاڵای خۆیان پێشکەش بە داواکاری گشتی و دەستەی دادوەری هەرێم لە هەولێر کرد.
گواستنەوەی کەیسی تاوانبارانی بکوژانی ئەم کردەوە تیرۆرستییەی شاری رانیە کە یەکێتی ئەنجامیدا بە پاڵپشتی دژە تیرۆری یەکێتی، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە سنوری سلێمانی ئەنجامدەرانی تاوانەکە کە بافڵ تاڵەبانی و فەرماندەکانی دژە تیرۆری یەکێتین، خۆیان دەسەڵاتدارن و دەسەڵاتی سنورەکەیان بە دەستە و کەس ناتوانێت دادگایان بکات و دادگا ناتوانێت سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت لە سنوری یەکێتی ، بۆیە کەسوکاری تیرۆرکراوان کە هەستیان بەمە کرد کەیسەکانیان لە دادگاکانی سنوری یەکێتی کاری لەسەر ناکرێت و ناجوڵێنرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بافڵ تاڵەبانی لە پشت ئەو کردەوە تیرۆرستییەوەیە ناچار کەسوکاری ئەو دوو پاسەوانە تیرۆرکراوە سکاڵای خۆیان لە دادگاکانی سنوری یەکێتی گواستەوە بۆ دادگاکانی سنوری هەولێر تاکو کەیسەکە ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت و تاوانباران بگەنە سزای خۆیان.