مەسرور بارزانی: رێکخرای تیرۆریستیی داعش هێشتا مایەی هەڕەشە و مەترسییە

مەسرور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی لەبارەی شەهیدبوونی جوامێر عەزیر راگەیاند و دەڵێ: رێکخرای تیرۆریستیی داعش هێشتا مایەی هەڕەشە و مەترسییە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی “قووڵی”ـی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید جوامێر عەزیر رەشید کرد کە ئەمڕۆ بە هۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش لە قەرەهەنجیر شەهید بوو.

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی هەروەها هاتووە، “خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکە دەخوازم”.

سەرۆکی حکومەت لە پەیامەکەی دەشڵێ، “ئەم هێرشەی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش، دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم رێکخراوە تیرۆریستیە، هێشتا مایەی هەڕەشە و مەترسییە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان”.

Back to top button