بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی مەسرور بارزانی بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەرین و گەرمیان دەکرێت
بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی مەسرور بارزانی بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەرین و گەرمیان دەکرێت و یەکەم کۆبوونەوە بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەچوو.
د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند :” لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ هەریەکە لە پارێزگاری سلێمانی و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین ئەنجامدرا.
راشیگەیاندووە:” ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانەکەی ڕێزدار مەسرور بارزانی،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دێت بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ،
گوتیشی :” ئامانج لەو کۆبوونەوەیە بۆ بەدوادوچوون بوو سەبارەت بە بڕیارەکانی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی بڕیارەکان و جێبەجێکردنی داواکاریەکانی هەردوو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەرین و گەرمیان .
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرفتە کارگێرییەکان و گرفتە یاساییەکان و پێدانی دەسەڵاتەکان لە رووی یاسایی و چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە کرا، پرسی کێشەی زەوی زاری ئەو ناوچانە و پێداویستییە داراییەکان بۆ یەکە کارگێریەکان، جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و تەرخانکردنی و خەرجکردنی بڕە بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەکانی ئەو ناوچانە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەبوون.