ئەفسەرێکی کۆماندۆی یەکێتی مێرد منداڵێکی لە سلێمانی کوشت

ئەمشەو ئەفسەرێکی کۆماندۆی یەکێتی مێرد منداڵێکی لە سلێمانی کوشت و هەڕەشە دەکات.

میدیای لاهور جەنگی رایگەیاند :” ئەفسەرێکی هێزی کۆماندۆی یەکێتی ، بەناوی حاجی فەیزە ، لەگەڕەکی راپەڕینی سلێمانی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە دەکات و منداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بەناوی ( شا رەوەند بابەعەلی) دەکوژێت .

میدیاکە راشیگەیاندووە، ئەو ئەفسەرەی هێزی کۆماندۆ هەڕەشەی کردووە و گوتویەتی من لە هێزی کۆماندۆم و هەرچی بمەوێت دەتوانم بیکەم و کەس ناتوانێت رێگریم بکات.

ئەوەشی ئاشکراکردووە کە دوای کوشتنی منداڵەکە هەر ئەفسەرەکەی کۆماندۆ بردویەتی بۆ نەخۆشخانە و لەوێ جێی هێشتوە و تا ئێستاش ئەفسەرەکەی کۆماندۆ دەستگیر نەکراوە .

Back to top button