ئەحمەد كانی بۆ سەعدی پیرە: دەنگی فەوتاو بە هەڕەشە و چاوسووركردنەوە و بڵاوكردنەوەی هێز ناگەڕێتەوە
ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی گوتەبێژی یەكێتی دەداتەوە و پێی دەڵێت كە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان وەك هەمیشە زۆرینەی خەڵكی كوردستان دەنگ و متمانەیان بۆ پارتی دەبێت، چونكە ئەو دیزایینەی كە بۆ بەرژەوەندی یەكێتی دانرابوو، هەڵوەشێندراوەتەوە و ئەو ساختەكارییەش كە یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو دەیكرد، ئەمجارە لێی قەبووڵ ناكرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی لە دوایین لێدوانیدا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان جیاواز دەبێت! ئەم قسەیەشی وەك ئاماژەیەك بۆ سەركەوتنی حزبەكەی لە هەڵبژاردندا كردووە، لە كاتێكدا یەكێتی چەندین باڵ و گرووپی لێ جیا بووەتەوە و حیزبەكە كەوتووەتە ژێر دەستی ژمارەیەك هەرزەی سیاسی و سەربازییەوە و هیچ ئومێدێكی سەركەوتنی تێدا نابینرێت.
لە بەرامبەر دا، ئەحمەد كانی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی رایگەیاند: ”ئهنجامی ههڵبژاردنی ئهمجارهی كوردستان وەك هەمیشە زۆرینەی خەڵكی كوردستان دەنگ و متمانەیان بۆ پارتی دەبێت، چونکە ئەو دیزاینەی بۆ حیزبەکەی سەعدی پیرە دانرابوو، هەڵوەشێندراوەتەوە و پارتی نهیهێشت سهر بگرێت، هەروەها پارتی نەیهێشت ئەوەی كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2018 بۆ بەرژەوەندی یەكێتی كرا، دووبارە بكرێتەوە و ئەمجارە لەجیاتی تەزویركردنی دەنگی خەڵكی حەویجە و سلێمانی و ناوچەكانی تر، بێن دەنگی خەڵكی ناوچەكانی دیكەی كوردستانیش ساختە بكەن.“
جەختیشیكردەوە: ”لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراقدا، بە هەموو پێوەرەكان، نزیكەی 118 ههزار دهنگ له شاری سلێمانی بۆ شەش بەربژێری یەكێتی ساختە كران و برانە پهرلهمانی عێراق، ئەمەش له رێگەی سیستهمی هاك و دیزاینی پێشوەختەی ههڵبژاردنهوه كرا، بەڵام ئهمجاره پارتی چاوكراوەتر بوو، هەر زوو دیزاینەكەی هەڵوەشاندەوە و لە هەر شوێنێكیش ساختەكاری بكرێت، بە دڵنیاییەوە قەبووڵ ناكرێت.“
ئەحمەد كانی گوتیشی: ”پارتی وەك هەمیشە یەكەمی هەڵبژاردنە. ئەو حزبانەشی كە گرووپ و باڵیان لێ جیا بووەتەوە، دەبێ بترسن، چونكە دەنگی فەوتاو بە بڵاوكردنەوەی هێز و چاوسووركردنەوە و هەڕەشەكردن لە ئەندامانی حزبەكەی خۆت و ئەوانەی لێت جیا بوونەتەوە، ناگەڕێتەوە.“
#Xwakurk #خواکوڕك