سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا ئاراستە دەکات

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی دورەید کەشموولە، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەکات و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووی نەینەوا:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دورەید کەشموولە پارێزگای پێشووی نەینەوامان پێ گەیشت.

سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دورەید کەشموولە و هەموو دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

19ی تەمموزی

Back to top button