ئەمڕۆ وەرگرتنی گەنم کۆتایی دێ

ئەمڕۆ شەممە 20ـی تەمووزی 2024، سەركەوت حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی جووتیارانی دەشتی هەولێر رایگەیاند، بەپێی دواین بڕیار ئەمڕۆ كۆتایی بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دێ‌.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تا ئێستا گەنمێكی باش رادەستی سایلۆ كراوە، بەڵام پێویستە بزانرێت تەواوی گەنم لە جووتیاران وەرنەگیراوە، ئەوەیش بۆ بڕیارەكانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەگەڕێتەوە، بەپێی دواین ئاماریش كە 17ـی تەمووز وەرگیراوە، نزیكەی 600 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.

هەرێمی كوردستان نزیكەی ملیۆنێك و 400 هەزار تۆن گەنمی هەیە، بەپێی بڕیارێكی عێراق ئەمساڵ نیوەی ئەو گەنمە وەردەگیرێت، ئەوەشی دەمێنێتەوە جووتیاران لە بازاڕە ناوخۆییەكان ساغی دەكەنەوە.

Back to top button