لە هەولێر 24 تاقیگەی پزیشكی داخران

لیژنەیەكی بەشی تاقیگە لە تەندروستی هەولێر، سەردانی دەیان تاقیگەی پشكنینی نەخۆشییان كردووە، لەئەنجامی گەڕانەكانیان 45 تاقیگەیان داخستووە و سزا داوە.

بەشی تاقیگەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر سەردانی كتوپڕی چەندین تاقیگەی تایبەتی ناو شاری هەولێریان كردووە، 24 تاقیگەیان بەهۆی دۆزینەوەی دەرمانی ماوەبەسەرچوو و نەبوونی مۆڵەتی كاركردن داخستووە، 21 تاقیگەش بەهۆی جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان داخران و پێبژاردنیان بۆ كراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە زانستییەكان، كاتێك دەرمانی بەسەرچووی پزیشكی بۆ كاری تاقیگە بەكاردێت، هیچ ئەنجامێكی دروست لەبارەی نەخۆشی نادات، چونكە دەرمانەكە كاریگەرییەكانی لە دەستداوە.

لیژنەیەكی تاقیگەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هەیە، لەناكاو سەردانی تاقیگە و سەنتەرەكانی پشكنینی نەخۆش دەكات.

Back to top button