دزییەكی گەورەی تر لە عێراق ئاشکرا دەبێت
دزییەكی گەورەی تر لە عێراق ئاشکرا دەبێت کە دەستێوەردان لەلایەن بەرپرسان و راوێژکارانەوە لەم بوارەدا هەیە، لەگەڵ بوونی مافیای گەورە .“
کەریم علێوی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری، بە (ئەلسومەرییە نیوز)ــی راگەیاندووە: ”لێژنەکەمان سەردانی دەروازە سنوورییەکانیان کردووە و بۆیان دەركەوتووە، گەندەڵییەکی بەرچاو لە دەروازە سنوورییەکاندا هەیە.
راشیگەیاندووە: “دەروازە سنوورییەكان بە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات دادەنرێن بۆ عێراق، بەڵام رێژەی گەندەڵی لەو دەروازانە 60%ە، ئەمەش رێژەیەکی کەم نیە و ئابڕووچوونێكی گەورەیە بۆ عێراق.
باسی لەوەشکردووە :” دەستێوەردان لەلایەن بەرپرسان و راوێژکارانەوە لەم بوارەدا هەیە، لەگەڵ بوونی مافیای گەورە کە لەو ناوچانەدا هەن.“