قوباد تاڵەبانی بە چەندین رێگای نهێنی کار لەسەر سوککردنی کوڕانی کۆسرەت دەکات

دوای ئەوەی یەکێتی قوباد تاڵەبانی لەوە گەیشتن، تاکو کوڕانی کۆسرەت خاوەنی پارە و پێگەی سیاسی بن لە نێو یەکێتی، هەرگیز ناتوانن بڵێن یەکێتی یەک هەڵوێست و بڕیارە.

ئاشکراکردنی چەندین دۆسیەی قاچاغی کوڕانی کۆسرەت رەسوڵ، بە پێی زانیاریەکان هەر لە نێو خودی بەرپرسانی یەکێتیەوە زانیاری بە حکومەتی عێراق درابوو کە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ ڕێپێدانی تەزویری بۆ هێنانی مانگای نەخۆش بەکار دەهێنێت، کە بوە هۆی ئابڕووچونیان.

بە پێی قسەی سەعدی پیرە لە سەرەتای رووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە لە هەولێر، سەرانی یەکێتی ئاگادار بوونە کە ئەفسەرانی دژە تیرۆرییەکێتی دەستگیر کراون، بەڵام قوباد تاڵەبانی بۆ سوککردنی کوڕانی کۆسرەت لە هەولێر، شاڵاویان هاندا لە پۆستێکی فەیسبوکدا گومان لەسەر ئاگرەکانی شاری هەولێر دروست بکات، کە دوایی بە ڕسوابوونی شاڵاو کۆتایی هات و تاوانباران دەرکەوتن کێن و سەر بە کێن.

سەرکووت کردن و ڕاوەدونانی پیاوانی کوڕانی کۆسرەت لە نێو هێزەکانی یەکێتی تاکو ئێیستاش بەردەوامی هەیە، لە ڕابردووشدا بینیمان چەندان کەسی وەک دێرین عوزێری نزیک لە ماڵی کۆسرەت شاربەدەر کران یان زیندانی کران یان لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە و قیمەتی تورێکی قوراویشیان بۆ کورەکانی کۆسرەت دانەنا.

لە کۆتاییدا یەکێتی چاک دەزانن بەهۆی کردەوە قێزەونەکانی یەکێتی لە ئێستا و رابردوو لە هەولێر، یەکێتی بە یەکجاری ڕسوا دەبێت، دەنگەکانی لە سنوری هەولێر بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو زۆر کەم دەکات، چوونکە لە ڕابردوودا سەرانەیان لە خەڵک وەردەگرت و پیکابیان دەدزی و خەڵکیان دەکو*شت و دەڕفاند، ئێستا هەر یەکێتیە دەستی لە سوتاندنی بازار و شوێینە گشتی و ئابوریەکانی هەولێردا هەیە و لە لایەن حکومەتی عێراقەوە پشتڕاست کراوەتەوە، خەڵک و کاسبکارانی هەولێر نەفرەت لە سەرانی یەکێتی دەکەن.

بە پێی زانیاریەکان پیلانی قوباد تاڵەبانی دوای هەڵبژاردن لەسەر ماڵی کۆسرەت رەسول بەردەوام دەبێت و ئۆباڵی شکستی یەکێتی لە سنوری هەولێر و دەورو بەری دەخاتە ئەستۆی کوڕانی کۆسرەت و لە پۆستەکانیان دوریان دەخاتەوە بۆ ئەوەی کۆتاییان پێ بێنێ لەناو یەکێتی.

Back to top button