یەکێتی بەفێل لیستێکی وەهمی لە ناوی ئاوارەکان دروست دەکات و بڕی 32 ملیار دینار بەهۆیەوە دەبات
ماوەیەکە یەکێتی و گروپی رەیان کلدانی، بەبێ رەزامەند و خواستی ئاوارەکان کاردەکەن تاکو ئاوارەکان هان بدەن کەمپەکان چۆڵ بکەن و بگەرێنەوە، بەردەوام پێداگری یەکێتی و گروپی رەیان کلدانی لەسەر ئەم پرسە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تاکو بەهۆیەوە پارەی پێ بدزن و گەندەڵی ئەنجام بدەن، ئێستا دەرکەوت کە لە پشت ئەم پێداگیریەی قوباد تاڵەبانی و رەیان کلدانی و یەکێتی، گەندەڵیەکی گەورە خۆی حەشارداوە.
بەپێی زانیارییەکانی بڵاو کرایەوە:” دەركەوتووە كە پێداگری یەكێتی و ئیڤان فایەقی ژنە وەزیرەکەی كۆچ و كۆچبەران کە دۆستی رەیان کلدانییە لەم پرسەدا بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیانە و لیستێكی 12 هەزار کەسی لە ناوی وەهمی بە هاوبەشی لە نێوان یەكێتی و رەیان کلدانی ئامادە كراوە، لە لایەن ئیڤان فایەقی ژنە وەزیری دۆستی رە*یان کلدانی رەزامەندی لەسەر دراوە، ئەم لیستە وەهمیەیان خستۆتە نێو لیستی ئەو خێزانە ئاوارانەی كە دەگەڕێندرێنەوە ناوچەكانی خۆیان.
حکومەتی عێراق بۆ پرکردنەوەی پێداویستیەکانی هەر خێزانێکی ئاوارە کە بگەڕێتەوە، بڕێ 4 ملیۆن دیناری تەرخان کردووە ، هەر بە گوێرەی زانیاریەکان یەكێتی لیستێکی 12 هەزار ناوی وەهمی ئامادەکردووە، ئەم ناوانە بوونیان نییە لەنێو ئاوارەکان ،
هەر بەپێی زانیارییەکان :” یەکێتی و رەیان کلدانی بەم شێوەیە دابەشیان کردوون، پارەی 8 هەزار کەس بۆ یەکێتی و لیستەكەی رەیا*ن كل*دانیش پارەی چوار هەزار ناوی بەرکەوتووە، بەمەش یەکێتی 32 ملیار دینار و لیستی رەیان کلدانیش 16 ملیار دیناریان لەو لیستە ئامادەکراوە وەهمیە دەست دەکەوێت.