پیلانێکی یەکێتی بۆ لەناوبردن و تیرۆرکردنی عەتا سەراوی ئاشکرادەبێت

یەکێتی خەریکی لەناوبردنی عەتا سەراوییەو بڕیار وایە پێش کوشتنی کەسوکاری عەتا سەراوی ئاگاداربکرێنەوە.

سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتی:” دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی دۆخی عەتا سەراوی لە زیندان ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی و پێشمەرگەی کۆنی ئەو حیزبە، کەسوکاری عەتا سەراوی پەیوەندیان بە هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی کردووە و لە تەندروستی عەتا سەراویان پرسیووە بەڵام ئاسایشی یەکێتی دڵنیایی پێداون.

سەرچاوەکە دەشلێ:” تەواوی دڵنەواییەکانی لایەنە ئەمنیەکانی یەکێتی بۆ کەسوکارەکەی دوورن لە راستییەوە.

گوتیشی:” بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیکدا پەیوەندی بە کەسوکاری عەتا سەراوی بکرێت لەسەر تێکچوونی دۆخی تەندروستی و کەسوکاری عەتا سەراوی ئاگاداربکرێنەوە کە عەتا سەراوی دۆخی تەندروستی زۆر خراپە لە زیندان، لە هەمان کاتدا بە کەسوکاری عەتا دەڵێن ئێمە بەرپرسیارنین ئەگەر هەرشتێک لەباری تەندروستییەکەی رووبدات و بەرەو خراپتر بچێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی گوت، پێدەچێت ئەو ئاگاداریەی ئاسایشی یەکێتی بۆ کەسوکاری عەتا سەراوی بەمەبەستی ئەوەبێت پیلانێکی پێشوەختە دانرابێت بۆ ئەوەی هاوشێوەی فەرماندەکانی پێشووی یەکێتی لەناو ببرێت و لە زیندان بکوژرێت .

ئەو سەرچاوەیە دەشلێت:” ئاسایشی یەکێتی بە نیازی پیلانێکە هەرچەندە دڵنەواییان بە کەسوکاری عەتا سەراوی داوە لەسەر دۆخی لە تەندروستی و زیندانیکردنی، بەڵام پێدەچیت عەتا سەراوی لەم چەند رۆژە تەسفیە بکرێت و هاوشێوەی فەرماندەکانی پێشووی یەکێتی کە لەلایەن خودی یەکێتییەوە تیرۆرکران عەتا سەراویش چارەنوسی هەمان چارەنوس دەبێت.

ئەوەی ئێستا هەیە ئایا ئاسایشی یەکێتی پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە دەکات یاخود لەبەر پەردەپۆشکردنی کوشتنەکەی پاشگەزدەبنەوە و راستەوخۆ هەواڵی مردن دەدرێت بە کەسوکارەکەی.

شایەنی باسە عەتا سەراوی ماوەیەکە لە زیندانی یەکێتیی دەستگیرکراوە، ناوبراو ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی و پێشمەرگەی شاخ و شاری ئەو حیزبە بووە.

Back to top button