لەسەر ڕەزامەندیی سەرۆكی حكوومەت چەند پاسەوانێكی ئافرەت بە گرێبەست دادەمەزرێندرێن

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، لەسەر ڕەزامەندیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند پاسەوانێكی ئافرەت بە گرێبەست دادەمەزرێندرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تەمووزی 2024، وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “لەسەر ڕەزامەندیی سەرۆكی حكوومەت، وەزارەتی ناوخۆ 10 پاسەوانی ئافرەت بۆ بەڕێوەبردنی پرسگەی هەردوو بەشە ناوخۆیی کچان لە زانکۆی کۆیە بە گرێبەست دادەمەزرێنێت.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، خانمانی کۆیە ئەوانەی ئارەزووی کارکردن و سوودوەرگرتن لەو دەرفەتە دەکەن، بفەرموون لە ماوەی هەفتەیە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لەم لینکەی خوارەوەدا زانیارییەکانتان ڕەوانە بکەن:

https://forms.gle/LGRdsV2n8pX4R8d27

Back to top button