پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌مان ده‌ستگیر كرد كه ڤیدیۆی نه‌شیاوی ئافره‌تانی له لابوو و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی لێ ده‌كردن
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند، كه به چه‌ندان شێوه ڤیدیۆی نه‌شیاوی ئافره‌تانی ده‌ست خستووه و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی لێ كردوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/7/2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە لایەن ئافرەتێکەوە ئاگادار کرایەوە کە کەسێک بەناوی (لوقمان مەولان ئیسماعیل) هەڕەشەی لێ كردووە، پاش ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، لەگەڵ ڕەوانەکردنی بەڵگەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی (2) ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، لە ڕێکەوتی 14/1/2024 تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر کرا.
دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی مۆبایلەکەی، بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبار (لوقمان) هەڕەشەی لە دادخواز و ئامۆزایەکی دادخواز بە ناوی ( ھ. ف س)، (د. گ .س) کردووە، بە هۆی ئەوەی کە ڤیدیۆی نەشیاوی هەردووكیانی لایە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكاتەوە، پاش لێكۆڵینەوەی چڕتر لەم بابەتە ، بۆمان دەرکەوت لە ناو مۆبایلەکەی چەندان وێنە و گرتە ڤیدیۆیی نەشیاوی وەك (سیحر و جادوو و وێنەی ماددەی هۆشبەر و تۆماری دەنگی و هەڕەشەکردن دژی ئافرەتان)ی تێدایە، تۆمەتبار چەندان پەیجی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دروست کردووە بە ناوی گروپی گۆڤەند (CTS) بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی وێنەی بەدڕەوشتی، بەکارهێنانی ناوی ئەم گرووپە وەك هەڕەشەكردنێك بووە لەسەر ئافرەتان و بە تایبەتی كچان، بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیكی زۆر بەرامبەر بەوەی كە وێنە و ڤیدیۆكانیان بڵاو نەكرێتەوە.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ: لێرەوە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لە كاتی ڕووبەڕو بوونەوەی هەر هەڕەشەیه‌ك له كەسانی هاوشێوەوه، تكایە بە زووترین كات پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە بكەن بۆ ئەوەی تیمەكانمان رێکاری یاسایی بگرنه به‌ر.