یەكێتی بڕیاری كۆتای دا‌و هەنگاو دەنێین بۆ سەربەخۆی كوردستان
خواكوڕك
پاش كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئەو حزبە بریاری دا كە وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر بكات، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی كوردستانی تایبه‌ت، كه پێكبێت له نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی هه‌نگاونانی كرداری بۆ جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان”.
له به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا ئاماژه به‌وه‌شكراوه” نه‌خشه رێگای یه‌كێتی له مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی په‌سه‌ندكرا، له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دا كۆتا بڕیاری لێدراو ده‌بێته نه‌خشه رێگای یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان”.
دەقی راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (1/4/2017) به‌سه‌رپه‌ره‌شتی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی كوردستان و عیراق و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، له‌به‌ر رۆشنایی سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان، به‌وردی تاوتوێ كران و بڕیار‌و راسپارده‌ی پێویستیان له‌باره‌وه وه‌رگیرا. مه‌كته‌بی سیاسی جه‌ختی كرده‌وه كه:
– دوای ئه‌وه‌ی نه‌خشه رێگای یه‌كێتی له مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی په‌سه‌ندكرا، له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دا كۆتا بڕیاری لێدراو ده‌بێته نه‌خشه رێگای یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان.
– سه‌ربه‌خۆیی مافێكی دیموكراسیانه‌و ره‌وای گه‌لی كوردستانه، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ك مافی چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان له هه‌رێم و ناوچه كوردستانیه‌كانی تر، ئامانجی له‌مێژینه‌ی یه‌كێتی-یه و بۆ به‌دیهێنانیشی یه‌كێتی خه‌باتی سیاسی و دیموكراتی و ئاشتیانه‌ی خۆی درێژه پێده‌دات.
– بڕیاردرا وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر بكات، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی كوردستانی تایبه‌ت، كه پێكبێت له نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی هه‌نگاونانی كرداری بۆ جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وامییان ده‌بێ بۆ تاوتوێ كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كان.