کادیرێکی یەکێتی لەسەر کاری بەدرەوشتی لە هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کادیرێکی یەکێتی راگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە ئافرەتان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد: “دوای ئەوەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە لایەن ئافرەتێکەوە ئاگادار کرایەوە کە کەسێک بەناوی (لوقمان مەولان ئیسماعیل) هەڕەشەی لێكردووە، پاش ئاگادارکردنەوەی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، لەگەڵ رەوانەکردنی بەڵگەکان بۆ بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی (2) ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، لە رێکەوتی (14ی 1ی 2024) تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر کرا.”

پۆلیسی هەولێر روونیشیکردووەتەوە، “دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی مۆبایلەکەی، بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبار (لوقمان) هەڕەشەی لە دادخواز و ئامۆزایەکی دادخواز بە ناوی ( ھ. ف س)، (د. گ .س) کردووە، بە هۆی ئەوەی کە ڤیدیۆی نەشیاوی ڕووتی هەردووكیانی لایە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوی دەكاتەوە.”

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە، پاش لێكۆڵینەوەی چڕتر لەم بابەتە ، بۆمان دەرکەوت لە ناو مۆبایلەکەی چەندین وێنە و گرتە ڤیدیۆیی نەشیاوی وەك ( سیحر و جادوو و وێنەی ماددەی هۆشبەر و تۆماری دەنگی و هەڕەشەکردن دژی ئافرەتان)ی تێدایە، وە تۆمەتبار چەندین پەیجی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دروست کردووە بە ناوی گروپی گۆڤەند (CTS) بە مەبەستی

بڵاوکردنەوەی وێنەی بەدڕەوشتی، وە بەکارهێنانی ناوی ئەم گروپە وەك هەڕەشەكردنێك بووە لەسەر ئافرەتان و بە تایبەتی كچان، بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیكی زۆر بەرامبەر بەوەی كە وێنە و ڤیدیۆكانیان بڵاو نەكرێتەوە.”

Back to top button