ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی شێخ شابازی جادووگه‌ری راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە “له لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتیه‌ك ئاگادار كراینه‌وه كه‌سێك ناسراوه به (شێخ شاباز ) له تۆڕه كۆمه‌ڵاته‌تیه‌كان هه‌ژمارێكی داناوه به‌ناوی (سحر و جادو به‌گرنتی) و ده‌ستدرێژی نه‌شیاوی كردۆته سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك و گرته‌ی ڤیدیۆییانی تۆمار كردووه”.
ئەوەشی خستۆتەروو کە: “دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه، به داڕشتنی پلانێك توانیمان ناسنامه‌ی (شێخ شاباز) ئاشكرا بكه‌ین كه ناوی (ف. ش. أ)ه و به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیرمان كرد”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “تۆمه‌تبار (ف. ش. أ.) له لێكۆڵینه‌وه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه به‌ناوی كاری (سیحر و جادوو) ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك و گرته‌ی ڤیدیۆییانی تۆمار كردووه و له به‌رامبه‌ر بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كانیان داوای بڕێكی زۆر پاره‌ی له‌و ئافره‌تانه كردوه”.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، “ئه‌و تۆمه‌تباره له ژێر فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌كردندا بڕێكی زۆر پاره‌ی له چه‌ند ئافره‌تێكی تر وه‌رگرتووه”.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه “تۆمه‌تبار (ف. ش. أ.) پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و پێشوتر به‌تۆمه‌تی ڕێگریكردن ده‌ستگیركراوه”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر داوا ده‌كات كه “ئافره‌تانی به‌ڕێز خۆیان به‌دوور بگرن له‌م جۆره كه‌سانه و نه‌كه‌ونه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌و كاری سیحر و جادووه ده‌كه‌ن تاكو نه‌بنه قوربانی ده‌ستی ئه‌م جۆره كه‌سانه