لیوای سکرتاریەتی ماڵی تاڵەبانی چەندین ئەفسەری پلە باڵا دەنيرێتەوە ماڵ و نانبڕاویان دەکات

بەرهەم شێخ محەمەد کە خوشکەزای شێخ جەعفەر شێخ مستەفایە، ماوەی دوو مانگە کراوەتە فەرماندەی لیوای ٧٢١ی سکرتاریەتی ماڵی تاڵەبانی،؟دەستیکردووە بە نانبڕین و فەسڵ کردن و دەرکردنی ئەفسەری پلە باڵا لە نێو یەکێتی.

ئەوانە ئەو ئەفسەرە پلە باڵایانەن کە ڕۆژانێک خەباتیان کردووە بۆ یەکێتی، هەر لەژێر ئەو ناوەشدا ٣٦ ئەفسەر و پلە باڵای سەربازی لەلایەن لیوای سکرتاریەتی تاڵەبانی ناردراونەتەوە ماڵ و نانبڕاوکراون و هەروەها چەکەکانیشیان هەر لەلایەن سکرتاریەتی تاڵەبانی لێ وەرگیراوەتەوە و دەستیان بەسەرداگیراوە.

بەرهەم شێخ محەمەد کە پێشتر سەرپەرشتی هێزی ئاڵتونی دەکرد چەند مانگێکە بەرپرسیارەتی لیوای ٧٢١ی سکرتاریەتی تاڵەبانی وەرگرتووە ، تەنانەت پاسەوانی ئەو پلەدارانەش کە نانبڕکراون چەکەکانیان لێ وەرگیراوەتەوە بڕیار وایە ئۆتۆمبێلەکانیشیان لێوەربگیرێتەوە بە یەکجاری لە یەکێتی دەربکرێن.

جێگەی باسە ئەو فەرماندانە هیچیان خەڵکی سلێمانی نین، بەڵکو خەڵکی دەرەوەی شاری سلێمانین، پێیان گوتراوە ئێوە بە کەلکی ئێمە نایەن و بڕۆنەوە ماڵ.خزمەتی ئەو چەند ساڵەی کە بۆ یەکێتی کردیان پاداشتەکەی ناردنەوە ماڵ و نانبڕینیان بوو.

Back to top button