بە بڕیاری مەسرور بارزانی ژمارەیەک پارچە زەوی دابەش دەکرێن

وەزیری شارەوانی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت : بە بڕیاری مەسرور بارزانی ژمارەیەک پارچە زەوی دابەش دەکرێن و نووسراویان ئاراستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە .

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی كرد و ڕايسپاردووین بۆ ئەوەی كاری پێویست ئەنجام بدرێت بە پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنیشیانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن.

‎ راشیگەیاند: نووسراومان ئاراستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی پاڵپشت بە رەزامەندیی رێزدار جەنابی سەرۆكوەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێدانی فۆڕمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی (140) دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن و لەگەڵ لیستی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگانی نەبەستراو بە وەزارەت بەرز بكرێتەوە و دواتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شوێنی وەرگرتنی زەوییان بۆ لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوون یان بوونی زەوی.

 

Back to top button