بزانە چی بە فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان دەلێن لەسەر عێراق
خواكوڕك
پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری پارێزگای كەركووكی بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان هەڵوەشاندەوە، فراكسیۆنە كوردستانیەكان بەیەك دەنگ بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد، ئەندام پەرلەمانێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق دەلێت ئەوانەی پێشتر مالكیان كردبووە مەرجەعی خۆیان، لەو دانیشتنە تێگەیشتن كە جگە لەكورد كەس پاڵپشتی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و بریاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان ناكات”.
ئەشواق جاف ئەندام پەرلەمانی كورد لەسەر لستی پارتی لەپەرلەمانی عێراق بەخواكوڕكی راگەیاند، ئەمڕۆ ھەندێک لە لایەنە کوردستانییەکان کە پێشتر مالیکیان کردبووە مەرجەعی خۆیان، بۆیان ڕوون بووەوە کە عەرەبە شیعەکان ھاوپەیمانی کورد نییە و جگە لە کورد، کەس پاڵپشتیی کورد نییە”. ڕوونیشی کردەوە: ”ئەو لایەنە کوردییانەی ھێرشیان دەکردە سەر ھەرێمی کوردستان و بەغدا و عەرەبیان بە باش دەزانی، ئەمڕۆ بینییان کە پەرلەمانی عێراق پەیامێکی دیکەی لە ڕێگای بریاردان بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان لە پارێزگای کەرکووک ئاراستە کردن، پێشتریش مالیکی و ئەو پەرلەمانی عێراقە مووچەی پێشمەرگە و مووچەی خەڵکی ھەرێمی کوردستانیان بڕیبوو”.
هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانە سەرسورمانی خۆی لەمانەوەی نوێنەری كورد لەپەرلەمانی عێراق پێشانداو و رایگەیاند نازانم ئێمە بۆ لە بەغداین کە نەتوانین مافی پێشمەرگە و جووتیار و ھاووڵاتییان وەربگرینەوە هیچ كاریگەریەكمان نیە لە بەغدا”.
هەر لەو باریەوە، شاخەوان عەبدولڵا ئەندام پەرلەمانی عێراقی لەسەر لیستی پارتی بەخواكوڕكی راگەیاند ئەگەر دارخورماش لەسەر سەری( سلیم جبوری) و حسن تۆران و نیازی و سەرجەم ئەوپەرلەمانتارانە شۆڤینیانە سەوزبێت کە ئەمڕۆ دەنگیان لە دژی ئاڵای کوردستان دا ، ئەو ئاڵایە جاریکی تر ناهێتە خوارەوە هەروەها دەلێت ئەمڕۆ سلیم جبوری وەکو هەمیشە سیاسەتی دوژمنکارانەی بەرامبەر خەلکی کەرکوک دوپاتکردوە وەک چۆن لە ڕابردوو لە دژی گەڕانەوەی زەوییە کشتوکالیەکان و هەلبژاردنی کەرکوک هەیبوو ، بەڵام ئەمرۆ ئێمەشیان فیرکرد چۆن ئەوان لە بەغدا سیاسەتی زۆرینە پەیڕەو دەکەن ئێمەش ئیتر لە دووز خورماتوو بەو لاوە ئەو سیاسەتە پەیرەو دەکەین بۆ گەرانەوەی کەرکوک بۆ سەر هەریمی کوردستان و ئەنجامدانی راپرسی و کۆمەلیک پرسی تر، لەکۆتایدا دوبارەی دەکەمەوە ئەگەر تائێستا لایەنێک هەبوو بروایان وابوو هێشتا کێشەکانی ئێمە لەچوارچیوەی بەغدا چارەسەر دەبیت ئەمرۆ ئەو بابەتەیان بۆ یەکلایبوەوە .
شایانی باسە پێشتر هەریەک لە ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاشکرا داوای گەڕانەوە بۆ بەغدایان دەکرد و تەنانەت ئاڵا تاڵەبانی لە کەناڵی (ئافاق)ی سەر بە مالیکی ڕای گەیاند: “سەربەخۆیی کوردستان پیلانێکە دژی یەکپارچەیی عێراق، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیش لە پەرلەمانی عێراق لە چەند وتارێکیدا باسی لەوە دەکرد کە دەبێت جارێکی دیکە دەرفەت بە عێراق بدرێت و ئەگەر ئەمجارە داواکارییەکانی کورد جێبەجێ نەکرا، ئینجا بڕیار لەبارەی چارەنووسی هەرێمی کوردستان بدرێت”.